گۆڕان ئه‌و داوایه‌شی كرد.. گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كات دوا ده‌ستكه‌وتی كورد

وه‌زیرێكی گۆڕان كه‌ به‌گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تباری له‌به‌غدا، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، حكومه‌تی عێراقی داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و دروست كردنی پێكهاته‌یه‌كی نوێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئێمه‌ش هاو هه‌ڵوێستین پێمان وایه‌ ده‌بێت ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، حكومه‌تێكی هاوسه‌نگ دروست بكرێت”.

ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كه‌ په‌رله‌مانی به‌غدا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وابریاره‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌ نووسینێكی دا ده‌نووسێـ”لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم هەر دەبێت دانووستان لەگەڵ بەغدا بکەن، تا رۆژێک ئەو دانوستانە دوا بکەوێت، زیانەكه ی بۆ هەرێم زیاتر ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: “مەرجی بەغدا هەڵوەشاندەنەوەی ریفراندۆمە کە حکومەت هەڵیپەساردووە، هەڵپەساردن بە واتای و بە تامی هەڵوەشاندنەوە، ئەمڕۆ دان بەو هەڵوەشاندنەوەدابنرێت لەلایەن بارزانی لە سبەینێ باشترە، بۆ ئەوەی فریای رێکەوتنێک بکەوین لەسەر خاڵە سنوورییەکان و نەوت، و كۆی كێشەكانی دیكه، پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت و هاوڵاتیانی هەرێم زیانی زیاتر بکەن، ئه‌وه‌شی وتووه‌: “تا ئەم بابەتە بۆ حکومەتی هەرێم بەجێبهێڵرێت، هێندەی تر ناڕوونی و چارەنووسی مەترسیدار چاوەڕێمانە، بۆیه پێویستە ئەم حكومەته‌ی‌ هەرێم هەڵبوەشێتەوە، حكومەتێكی كاتی هاوسەنگ پێکبهێنرێت بۆ چارەسەری قەیرانەکان”.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ی گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كات كه‌ ناوبراو له‌لایان په‌رله‌مانی عێراق تۆمه‌تباره‌ به‌گه‌نده‌ڵی و ئه‌م داوایه‌ش به‌ هاوشێوه‌ی تووندی سه‌لیم جبوری ده‌بینرێت پێش لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و دواجار نه‌رم بوون و بوه‌ جێبه‌جێ كاری به‌رنامه‌كانی نوری مالیكی، به‌مه‌ش هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لاكه‌وت، ئه‌م داوایه‌ی وه‌زیری گۆڕانیش هاوشێوه‌ی سه‌لیم جبوریه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت له‌رێگای ئه‌م جۆڕه‌ لێدوانانه‌، پابه‌ند بوونی خۆی به‌ كۆتله‌ی مالیكی پێشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی دوسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی حه‌شار بده‌ن و نه‌جوڵێنرێت”.
Back to top button