دوو تهقینهوهی خۆكوژی كهركووكی كرده ئامانج
گوتهبێژی پۆلیسی كهركووك ئاشكرای دهكات دوو خۆكوژ له شاری كهركووكیان كرده ئامانج و لهناو بارهگایی میلیشیاكانی حشدی شهعبی”.
عهقید ئهفراسیا و كامیل گوتهبێژی پۆلیسی كهركووك رایدهگهێنێت، لە شەقامی ئەتڵەسی شاری کەرکووک کەسێکی خۆکوژ خۆی کردووەتە ناو بارەگایەکی سەریای سەلامی سەر بە حەشدی شەعبی، خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوەتەوە”. گوتیشی: “بەڵام تا ئێستا نازانرێت ژمارەی قوربانییەکان چەندە، بەپێی زانیارییەکان دوابهدوای ئهو تهقینهوهیه، تەقینەوەی دووەم، بارەگای عەسائیب ئەھلولحەقی لە پشت شارەوانی كەركووك كردووەتە ئامانج و زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاماژە بە کوژرانی چوار كەس و برینداربوونی 13 دیكەش دەکەن”.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ گرووپێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورەیان داگیر کرد و ھەزاران ھاووڵاتیی روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد.