له‌سه‌ر راسپارده‌ی قاسم سولێمانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بزانه چیتر ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی قاسم سولێمانی به باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی گوتووه، كه پاش ته‌واو بوونی كه‌ركووك مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گوڵبژێر بكرێت، تا كۆنگره‌ی داهاتوو له‌و كۆنگره‌یه‌ش كار بۆ لیستێك بكه‌ن، كه ئێمه ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ین ده‌بێت ئه‌مانه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی دا ئه‌و پۆستانه‌ی ناو یه‌كێتی پڕ بكه‌نه‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی كه‌نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه، ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی کارێکی ھەڵەیە، چونکە لە ھیچ حزبێکدا نەبووە ئۆرگانێکی فەرمی و ھەستیاری حزبێکی شۆڕشگێڕ ھەڵبوەشێتەوە و ده‌شلێـ” ئه‌مه‌ی كه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كراوه، ته‌واو كردنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری و فرۆشتنی كه‌ركووكه، كه قاسم سولێمانی رێبه‌رایه‌تی ده‌كات”.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ھەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ھاوشێوەی خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەرە، کە چۆن گرووپە خیانەتکارەکەی ناو یەکێتیی ڕێککەوتنی لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا واژۆ کرد، دواتر کەرکوکیان فرۆشت بە حکوومەتی عێراق، ئاشکراشی کرد، کە گرووپەکەی خیانەتکارەکەی ناو یەکێتی ئەگەر مەبەستیان چاکسازی بێ لەناو ڕیزەکانی یەکێتی، دەتوانن ئێستا ھەموو چاکسازیەک بکەن، بەڵام ئەوان نایانەوێ چاکسازی لەناو یەکێتی بکرێت، بەڵکو ھەوڵی ئەوە دەدەن یەکێتی بۆ خۆیان قۆرخ بکەن، گوتیشی: “ئەگەر ئەو کەسانە کارێکی لەو جۆرە بکەن، تەنھا خۆیان زەرەر دەکەن، چونکە لەدوایدا یەکێتی کەسی دڵسۆزی تێدا نامێنێت”.
پێشتر قاسم سولێمانی له‌رێگای باڵی كه‌ركووك فرۆشی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، توانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی پاشه‌كشه پێ بكات، سوپای هاوبه‌شه‌كانی ( پاسداران و ملیشیاكانی حشدی و حزب لله‌ی لوبنانی به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك بێنه ناو كه‌ركووك و رۆژانی پاش ئه‌و خیانه‌ته كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی گوتی هه‌ندێك كاڵفامی ناو یه‌كێتی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یان كردووه و خیانه‌تیان كرد”.