میدیاكانی سلێمانی و یه‌كێتی خۆیان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌.. بزانه‌ چیان گوتووه‌ و چی ده‌لێن ئێستا

پاش فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی كه‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌كاڵفام ناوی بردن، به‌رده‌وام له‌ میدیاكانی ئه‌و گروپه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ئارامی شاری كه‌ركووك و نه‌مانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، له‌ناو شاری كه‌ركووك ده‌گوترایه‌وه‌و به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌، هه‌وڵیان ده‌دا بۆ دڵنیایی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك، ده‌یانگوت شاری كه‌ركووك ئارامه‌ و حشدی شه‌عبی له‌و شاره‌ دا نه‌ماوه‌”.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 5ی 11ی 2017 سێ ته‌قینه‌وه‌ شاری كه‌ركووكی كرده‌ ئامانج له‌لایان چه‌ند خوكوژێكه‌وه‌، هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كان له‌و كه‌ناڵانه‌ی یه‌كێتی به‌م شێوه‌یه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ خۆكوژه‌كان باره‌گاكانی حشدی شه‌عبیان كردۆته‌ ئامانج، كه‌وابێت میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ناو شاری كه‌ركووك دا ماون و باره‌گاشیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ دانه‌ به‌ بوونی حشدی شه‌عبی له‌ ناو شاری كه‌ركووك”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بانگه‌شه‌ی ئارامی و نه‌مانی حشدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ركووك له‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ ئه‌م كه‌ناڵانه‌ هه‌ر خۆیان هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووكیان گواستۆته‌وه‌ گوایه‌ له‌ باره‌گاكانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووك ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ناوی باره‌گاكانیشان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ناو میلیشیاكانی سه‌رای سه‌ڵام و عه‌سائی ئه‌هلی حه‌ق روویداوه‌”.

Back to top button