دواجار گۆڕان ئاشكرای كرد بیرۆكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كوردستان هی ئه‌وانه

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان و خزمی نه‌وشێروان مسته‌فا، له لێدوانێكی دا ئه‌مه پشتراسده‌كاته‌وه، كه له بودجه‌ی ساڵی 2018 حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایی پرۆژه‌ی ئه‌وان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه كه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان مامه‌ڵه بكات، ئه‌مه‌ش پرۆژه‌ی ئه‌وان بووه كه ساڵی رابردوو دراوه‌ته په‌رله‌مانی و حكومه‌تی عێراق كه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكرێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه”.
محموود ره‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراف له‌باره‌ی پرۆژه‌كه ده‌لێـ” ئه‌و پرۆژه‌ی كه له بودجه ساڵی 2018 خراوه‌ته روو، له‌سه‌ر بنه‌مایی پێشنیاری پار ساڵی ئه‌وان بووه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و راسته‌وخۆی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی كوردستان و ده‌لێت ئه‌و پرۆژه بودجه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاری ئه‌وان بووه له پار ساڵ كه گۆڕان دایه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌باره‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ش ده‌لێت ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه”.
محموود ره‌زا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ، ناكرێت ئێمه چیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكه‌ین، چاوه‌رێی ئه‌وان بین و ده‌كرێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌رگه‌زی بكه‌ین، ده‌بێت كوردیش باجی ریفراندۆم بدات”.