عەلی باپیر سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نێو كۆمەڵ دەردەكات

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، بڕیاری دا، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستەكەی لابدرێت، هاوكات داواش دەكرێت ئەندامێتی لە ئەنجومەنەكە لێوەربگیرێتەوە.

 

بەپێی نووسراوێك كە میدیاكانی كۆمەڵی ئیسلامی بڵاویانكردووەتەوە، عەلی باپیر، ئەمیر كۆمەڵی ئیسلامی، فەرمانی لادانای (فەیسەڵ ئیبراهیم)،ی لەسەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەركرد.

 

بەپێی نووسراوەكە، عەلی باپیر داوای لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە، مافی ئەندامێتی لە سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان وەربگیرێتەوە. بڕیاریش وایە، ڕۆژی سێشەممە 7/11/ 2017، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنی خۆی ببەستێت.

 

وەك میدیاكانی كۆمەڵ بڵاویانكردووەتەوە، (فەیسەڵ ئیبراهیم) ماوەی ساڵێك دەبێت كوردستانی جێهێشتووە ، بۆیە كۆمەڵی ئیسلامی بەو هۆكارە جگە لە وەرگرتنەوەی ئەندامێتی حزب، فەرمانی لادانی لەسەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە دەركردووە.

Back to top button