عەبدول ئەمیر زەیدی دەگەرێتەوە ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان
بەفەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ( حیدر عەبادی ) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلە فەریق ( عەبدول ئەمیر زەیدی ) دەكرێتەوە بە فەرمانداری جیبەجێكردنی دەسەڵاتی حكومەتی عیراق لە ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان .
نەقیب ” جەبار حەسەن ” لە سوپای عیراق ڕایگەیاند :” عەبادی فەرمانی داوە بەدامەزراندن و گەرانەوەی فەریق عەبدول ئەمیر زەیدی وەكو فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سەپاندنی دەسەڵاتی عێراق بەسەر ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان و خاڵە سنورییەكان “.
شایەنی باسە (عەبدول ئەمیر زەیدی ) لە نیوان ساڵانی (2007-2014 ) پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیجلەی لە دەستدا بوو .