جهبار ياوهر: كێشهكانى نێوان ههولێر و بهغدا سياسيين نهك سهربازى
“جەبار یاوەر ” ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” هەرێمی كوردستان ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ، بەكارهێنانی هێز كێشەكان چارەسەر ناكات، بەڵكو ئاڵۆزتری دەكات ، ئەو كێشانەی كە ئێستا لە نێوان هەولێرو بەغدادن سیاسیین نەك سەربازی ،چارەسەركردنشیان هەر لەڕێگەی سیاسییەوە دەبێت “.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی ” شەڕ ماڵوێرانی بە دواوەیە و هەرێمی كوردستان ئەو بژاردەیەی ڕەتكردووەتەوە ، هێزی پێشمەرگە ماوەی سێ ساڵە شان بە شانی هێزە عێراقییەكان لەشەڕدایە لە دژی تێرۆریستانی داعش “.