ئه‌جێندای عه‌بادی له ره‌شنوسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی ڕه‌شنوسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 وه به نیازه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌لبوه‌شێنیته‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدایهحكومهتی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌فه‌رمی وه‌ك پارێزگایه‌ك ناساند و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ده‌نگی له‌سه‌ر ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو پارێزگایه‌ك قبوڵ كرد .
ئێستا عه‌بادی وه‌ڵامی داواكاری كورد ناداته‌وه‌و پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان توشی غروری كردووه ،له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا دوو جار به‌فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له عێراق كردووه كه ڕه‌شنوسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 په‌سه‌ند نه‌كات ، ئامانجی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 دا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه .
ڕیفراندۆم مه‌شروعێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان بوو كه ئاشتیانه‌و دیموكراسییانه داوای سه‌ربه‌خۆی و جیابونه‌وه‌یان له عێراق كرد ، به‌ڵام ناڕه‌وایانه له‌لایه‌ن (توركیا و ئیران و عێراق) ه‌وه به هاوكاری ئهمریكاو ڕۆژئاوا وه‌ڵام درایه‌وه ، حكومه‌تی عێراق دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕیكاری سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی دژ به هه‌رێم گرته‌به‌ر ، له‌رێی چه‌ند سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ هه‌ریه‌ك له ( توركیا و ئێران ) ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم له نێوان (ئیران و توركیا ) به بڕیارێكی سیاسی داخران ، له‌ڕێی سه‌ربازیشه‌وه شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری (گوڵاڵه‌و خانه‌قین – لهتهلوهردیشهوه په‌لاماری شاری كه‌ركوك )یان دا .
نه‌بوونی یه‌كڕیزی و یه‌كبوون له نێوان هێزه كوردییه‌كاندا به‌تایبه‌ت ئاڵۆزی و گرژی سیاسی نیوان لایه‌نه‌كان فرسه‌تێكی به‌خشییه هێزه‌كانی عێراق و دوژمنانی كورد كه یه‌كبگرن و سود له درز‌و كه‌لێنه‌كان ببین بۆ سه‌رخستنی ئه‌جێنداكه‌یان كه په‌لامارو داگیركردنی كوردستان بوو ، شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تنها له میحوه‌ری لیواكانی (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ) ڕوبه‌ڕوی به‌رگری بونه‌وه ، له‌كاتێكدا له میحوه‌ره‌كانی تر كه له‌لایه‌ن ( پاڤێڵ تاڵه‌بانی وئاراس و لاهوری شیخ جه‌نگی ) یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا ،به‌بێ ته‌قه‌و هه‌ربۆخۆشیان ناوچه‌كه‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، ئه‌مه ڕوداوێكی مێژوی بوو ، بووه به‌شێك له دوێنێ مان هه‌ركه‌سێك خاوه‌نی ئه‌م شكسته بێت له نێو لاپه‌ره‌كانی مێژودا ناوی به شهرمهززارییهوه تۆماركراوه .
ئێستا عه‌بادی به‌نیازی چی تره ؟ ئێستا عه‌بادی وه‌لامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناداته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیان به‌تایبه‌ت له پرسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 ، حكومه‌تی عێراق به‌نیازه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم ڕه‌شنوسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 تێپه‌رێنیت ،تێپه‌راندنی ره‌شنوسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 بۆخۆی پێچه‌وانه‌ی یاسایی فیدراڵی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ژماره (95)ی ساڵی (2004) ودژی ماده‌كانی ( 105 و 106 و121) ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه .
پلان و ئهجێنداكهی عه‌بادی له كرۆكی ره‌شنوسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 دایه چۆن ؟
له ڕه‌شنوسی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2018 دا قه‌واره‌ی ده‌ستوری ویاسایی هه‌رێمی كوردستان فه‌رامۆش كراوه له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا له بری ده‌سته‌واژه‌ی ( هه‌رێمی كوردستان –عێراق ) نوسراوه ( پارێزگاكانی باكوری عێراق ) ناوی ( حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ) به (حكومه‌تی پارێزگاكان ) نوسراوه و ناوی ( وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان) یش به ( وه‌زاره‌تی دارایی پارێزگاكان ) نوسراوه ناوی (دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان ) به ( دیوانی چاودێری پارێزگاكان ) هاتووه .
ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رپێچی جه‌وهه‌رین له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ ، له بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی 117 و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی 121 ی ده‌ستوری عێراقدا به‌فه‌می هه‌رێمی كوردستان ناسێنراوه ، دانی به‌پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ) وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ‌دا ناوه ، نه‌ك وه‌ك پارێزگاكانی عێراق .
هاوكات به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له %17 كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ له %12.67 ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره له دوای ساڵی 2005 بودجه‌ی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه خاڵێكی تر مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا وه‌ك ( پارێزگا ) نه‌ك وه‌ك ( هه‌رێم) ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی له پشته‌وه‌یه و پێویسته هه‌موو هێزو نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوێست و هه‌وڵی جدییان هه‌بێت بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌جێندایه ، چونكه هه‌مومان له كهشتیهكداین و ههلوهشاندنهوهیی قه‌واره‌كه‌ی هه‌رێم مانای خاپوركردنی كه‌شتیه‌كه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له ڕووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه ئهوهكاری لیژنه‌ی پسپۆر‌و شاره‌زایه سه‌ردانی حكومه‌تی به‌غداد بكات و دیراسه‌ی ووردی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكه‌ن .