لە كڵێسەیەكی ئەمریكا بە هۆی تەقەكردنەوە 10 كەس كوژران و بریندار بوون
كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، لە كڵێسەیەكی ویلایەتی تەكساس لانیكەم 10 كەس بە هۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە كوژران و بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵ رووداوەكە لە ناو كڵێسەی شاری سازەرلاند سپرینگزی ویلایەتی تەكساس روویداوە و هێرشبەرەكە لە لایەن پۆلیسەوە كوژراوە.
تا ئێستا پۆلیس ئاماری رەسمی قوربانییەكان و وردەكاری رووداوەكەی نەخستووەتەڕوو.
هێزە ئەمنییەكان بە چڕی لە شوێنی رووداوەكە بڵاوبوونەتەوە.