بیناڵی یه‌ڵدرم به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ئه‌مریكا
سەرۆك وەزیرانی توركیا بە سەردانیك ده‌گاته ئەمریكا و ڕەوشی عێراق و سوریاش تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی دەبێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ دا هاتووه” كە سبەینێ سێشەممە ( بیناڵی یەڵدرم ) ی سەرۆك وەزیرانی توركیا بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و ڕەوشی ئێستای عێراق و سوریاش لە و تەوەرانەن كە لەگەڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌رمیكا تاوتوێی ده‌كرێت.
له هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه” كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمەریكادا كۆدەبێتەوە و كێشە هەنوكەییەكانی ناوچەكە و كێشەی ڤیزەی نێوان هەردولا و پەیوەندیە سیاسی و ئابوریەكانی نێوانیان و پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەجێندای كۆبونەوەكانی نێوانیان دەبێت.
بیناڵی یەڵدرم، لەپاش دەست بەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەمە یەكەم سەردانیەتی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و بڕیاریشە پەیوەندیەكانی هەردولاش بگەیەنێتە قۆناغێكی نوێوە.