قوباد تاڵهبانی:پێكهوه خزمهت دهكهین و بهیهك ریزی داوای مافی خۆمان له بهغدا دهكهین
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له بارهی گفتوگۆ و پێدانی مووچه به فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان له لایهن بهغداوه دهڵێت” سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە یەك دەنگ داوای مافی گەل و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی ناوەند دەكەن.
(قوباد تاڵهبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی دا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمهلایهتی فهیسبوك بڵاوی كردۆتهوه” رایگهیاندوه” لە كۆبونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا بە یەك دەنگ داوای مافی گەل و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بكەین”
تاڵهبانی ئهوهشی نووسیوه لە پەیامەكهیدا” لە كۆبونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تیایدا دوپاتمان كردەوە كە پێكەوە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك دەكەین و یەكڕیزی گەلەكەمان دەپارێزین وه بەیەك دەنگ داوای مافی گەل وموچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەكەین.”
ئهوهی شیاوی باسكردنه” له كۆبونهوهی دوێنێی یهك شهممه سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگاكانی هەریمی كوردستان كۆبویەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.