ئێران بۆ جارێكی تر مه‌رزی په‌روێزخانی نه‌كرده‌وه‌ و دوایخست

پاش ئه‌وه‌ی وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ مەرزی نێوده‌وڵه‌تی (پەروێزخان) له‌ نێوان كوردستان و ئێران بەڕوی كاری بازرگانیدا  و گه‌شتیاریدا بكرێتەوە، بەڵام جارێكی تر دواخرا.

(ئەحمەد كەلاری) ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (شەهریار حەیدەری) جێگری بەڕێوبەری گشتی مەرزەكانی ئێران ئاگاداری كردینەوە كە بڕیاری كۆتایی لەلایەن بەرپرسانی تارانەوە دراوە بۆ كردنەوەی مەرزی پەروێزخان، به‌ڵام له‌ ئێستادا مه‌رزه‌كه‌ ناكرێته‌وه‌ به‌ هۆكاری بۆنه‌یه‌كی ئاینی خۆمانه‌وه‌ كه‌ چله‌ی ئیمام (حسین)ه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌و داگیركارییه‌یی كه‌ له‌لا یه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌عێراقییه‌كانی تر به‌ هاوكایی ئێران و به‌شیك له‌ یه‌كێتی كرانه‌ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی تری ئده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئێران له‌ لای خۆیه‌وه‌ دەروازەی سنوری پەروێزخانی بەسەر بازرگانان و هاوڵاتیاندا داخستووە و كاركردن لەو دەروازەیە پەكی كەوتووە.

Back to top button