رێكخراوێكی كوردی و جیهانی ئازوقه‌ی 7312 خێزانی ئاوه‌ره‌ دابین ده‌كه‌ن

خواكوڕك
رۆژی 3/9/2016 ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌هه‌اهه‌نگی له‌گه‌ل پرۆگرامی خۆراکی جیھانی WFP به‌شه‌ خۆراكی 7312 سه‌ر خوێزانی ئاواره‌ له كه‌مپه‌كانی شاره‌دێی قه‌سرۆك و كۆمه‌ڵگای مه‌ت و كه‌مپه‌كانی ئیسیا و گه‌رماوا و مامه‌ڕه‌شان و شێخان دابەش دەکەن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری لەگەڵ پرۆگرامی خۆراکی جیھانی WFP)) لە ھەڵمەتی یەکەمدا بەشەخۆراکی مانگانەیان بەسەر ٥٧٩٨ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی کەمپی ئیسیا و گەرماوا و مامڕەشان و شێخان دابەشکرد کە زۆربەی ئەو خێزانانە ئاوارەی پارێزگای موسڵ و گوندەکانی دەوروبەرین، کە ھەر پارسێلێکی خۆراک پێکھاتبوو لە (خوێ، زەیت، پاقلە، نۆک، ساوار). لە ھەڵمەتی دووەمدا بەھەمانشێوە بەشەخۆراکی مانگانەیان بەسەر ٥٧٨ خێزان لەشارەدێی قەسرۆکدا دابەشکرد، ھەروەھا لە کۆمەڵگای مەت ٨٨٧ خێزان سوودمەندبوون و لە گوندی بیتناز ٤٩ خێزان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرگرت.

Back to top button