نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ و رێژێه‌كی پێوانه‌ی تۆماركرد

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئه‌مڕۆ 6ی 11ی 2017 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی نەوتی ئەمریكیش بە 55 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە”.

پێشتر نرخی نەوتی برێنت زیاتر بوو له‌ 55 دۆلار و مامەڵەی پێوەكراو و نەوتی ئەمریكیش بە 55 و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا، له‌ ئێستاشدا نرخی نه‌وت ئاسته‌كه‌ی به‌رزتر بووه‌ته‌وه‌ و له‌م چه‌ند رۆژه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد”.

Back to top button