پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌غدا لیستێكی مه‌ترسیداری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیاری كردووه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی كه ( لاهور جه‌نگی و بافل تاڵه‌بانی) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، حكومه‌تی عێراق رۆژ له‌دوای رۆژ فشاره‌كانی بۆ له‌ناو بردنی كوردستان چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری زیاتر ده‌كات، له‌دواین هه‌وڵیشی دا په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی ساڵی 2018یه، ئه‌م بریاره مه‌ترس له‌سه‌ر كوردستان و ئابووری كوردستان و بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه، له‌ئێستاشدا به‌گوێره‌ی بۆچوونی چاودێران ئابووری به‌غدا جگه له‌وه‌ی له‌رووی سه‌ربازی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری داگیركردووه، پێویستیه‌كی زۆریشی به نه‌وتی كه‌ركووك هه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی دارمانی ئابوری عێراق و هیچ كه‌لێنێكی تێدا نه‌هێشتۆته‌وه تا بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت، هیوا هه‌ڵچنین له‌سه‌ر به‌غدا هیچ به‌ده‌ست ده‌بێت، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان روو له گروپی رێكه‌وتوو له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بزانی به‌چ جۆڕێك رێكه‌وتنی راده‌ست كردنی كه‌ركووك كراوه كه پێشتر ده‌یانگوت له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌یه، ئێستا مه‌ترسی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له په‌سه‌ندی یاسای 2018 دا هاتووه كه سه‌دا 12یه كوردستان ناتوانێت مووچه بدات”.
له‌و باره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێـ”ئەو بەشەی لە رەشنووسی بودجەی 2018ـی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، کەمترە لە نیوەی بودجەی ئیستای هەرێمی کوردستان، مووچەکەش ناگاتە نیوەی مووچەی پاشەکەوتی مووچەخۆران”.
رابه‌ر سدیف بریکاری وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی و حکومەتەکەی زۆر بە بڕیارەکانی حکومەتی عەبادی ناڕەحەتن، چونکە وەکو هەولێر دەڵێ بەغدا بڕیاری داوە هەندێک پارە وەکو خێر بە کوردستان بدات، ئەمەش لە نییەتی بەغدا لەڕێگەی پرۆژەبودجەی 2018ـدا دەردەکەوێ، کە چیدیکە عێراق نایەوێت هەرێمی کوردستان بمێنێت و ده‌شلێـ”بەغدا لە داڕشتنی ئەم بودجەیەدا زانیویەتی هەرێمی کوردستان ئەم بودجەیەی قبوڵ نییە، ئەم بودجەیە ئاشکرای کرد نییەتی دانووستاندنی نییە و، نییەتی ئەوەی هەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو شێوازەی هەیە، نەمێنێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەغدا تەنیا ستەمی لە فەرمانبەرانی کوردستان نەکردووە، بەڵکو لە هێزی پێشمەرگەشی کردووە، بەشێوەیەک سەرووی چوار تریلیۆن دیناری بۆ حەشدی شەعبی و، نزیکەی 10 تریلیۆن دیناریشی بۆ سوپای عێراق داناوە، بەڵام یەک دیناری بۆ پێشمەرگە لەو بودجەیەدا دانەناوە.
هه‌روه‌ها، رابەر سەدیق ئامارێکی مەترسیداریش لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرادەکات لە بودجەی 2018ـدا و دەڵێ “(بەغدا) تێکڕای مانگانەی ملیۆنێک و 260ـی دیناری بۆ فەرمانبەری خۆی هەژمار کردووە، بەڵام تێکڕای مووچە بۆ فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 300 هەزار دینار خەمڵێنراوە. ئێمە ئەوپەڕی توانا‌مان دەخەینەگەڕ بۆ پێدانی مووچە و هیچ بڕیارێکیش لەئارادا نییە کە بڵێ مووچە نادرێت”.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هەروەها رایدەگەیەنێت “ئەگەر داهاتی هەرێمی کوردستان لەو پرۆژە بودجەیە ئەژمار بکەین، ناگاتە 35% بۆ 40%ـی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێش ئەو رووداوانە. بۆیە بەڕای من هیچ چارەسەرێک نییە جگە لەوەی دەبێت ئێستا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەین، لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین لە بودجەی عێراقدا، پارەیەکی باش بۆ هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت مووچەی خەڵکی پێبدات و هەندێک کاروباری حکومەتی پێ راپەڕێنێت”.