نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌رێنین

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی، رایده‌گه‌ێنێت”دەتوانین بە ھەوڵی ھەموولایەك ئەم قۆناخە سەختە تێپەڕێنین و داوای لە حكومەتی عێراقیش كرد رێگەی گفتوگۆ بگرێتەبەر، چونكە ناتوانرێت كێشەكان بە رێگەچارەی سەربازی چارەسەربكرێن، لەبارەی نەوت و موچەشەوە ئامادەیی دەربڕی بۆ رادەستكردنی دۆسیه‌یی نەوت بەبەغدا ئەگەر موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دەدەن، هه‌روه‌ها گوتیشی”ئەوەی لەم قۆناخەدا لە ھەمووی گرنگترە دەبێ بڕوانینە داھاتووی خۆمان، ئەم قۆناخە سەختە تێدەپەڕێنین، مەرجی ئەو سەركەوتنەش ئەوەیە كە ھەموومان واز لە بەرژەوەندی حزبی و تاكە كەسی بێنین”.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی گوتیشی”حكومەتی ھەرێمی كوردستان دوپاتی دەكاتەوە ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكەین، ئێمە پێمان وانییە كێشەكان بە رێگەی سەربازی چارەسەر دەبن، بەڵكو بە گفتوگۆی جدی كێشەكان چارەسەر دەكرێن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نیه‌تی به‌غدا نێچیرڤان بارزانی ده‌شلێـ”ئەگەر بەغدا نیەتی ھەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێرێت، من لێرەوە رایدەگەیەنم لیستی مووچەی ئێمە لەسەر بنەمای بایۆمەتری ئامادە كراوە، ئەگەر حكومەتی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە تەواوی دابین بكات، ئێمە ھیچ لارییەكمان نییە و ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین”.

نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی پابه‌ند بوون به‌ بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی ده‌ستووری عێراق گوتیشی”ئەوەی گرنگە حكومەتی عێراق پابەندبێت بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین بكات، بۆ نەوتیش ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین، ئەگەر عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجە 17% بنێرێت، ئێمە ئامادەین بابەتی نەوتیان رادەست بكەین، ئەوەشی خستەڕوو: “بەغدا یاری بە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەكات، رایدەگەیەنن مووچە دەنێرن، بەڵام بە كردار جێبەجێی ناكەن”.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: “بە داخەوەی ئەو ھەڵسوكەوتانەی ئێستا كە ئێمە لە بەغدای دەبینین، بۆ ئەوەیە قەوارەی ھەرێمی كوردستان بە گشتی ھەڵوەشێتەوە، ئەوە مەترسیەكی گەورەیە لەسەر ھەرێمی كوردستان هه‌ر سەبارەت بە كێشەناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆ نێو حكومەتی ھەرێم، گوتیشی” پێم خۆشە بە زووترین كات وەزیرەكانی گۆڕان بگەڕێنەوە ناو حكومەت و دەست بە ئیشی خۆیان بكەنەوە”.

Back to top button