قورئان خوێنەکەی خامنەیی بەتۆمەتی مناڵ لاقەکردن دادگایی دەکرێت
دوای ئەوەی سەعید توسی قورئان خوێنەکەی ڕابەری شۆڕشی ئێڕان دەست درێژی سێکسی دەکاتە سەر دە منداڵ،لە ئێستادا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا کراوە.
کەسوکاری مناڵە لاقەکراوەکان سکاڵایان لە دادگا دژی قورئان خوێنەکەی خامنەیی تۆمار کردووە بەڵام تا ئێستا ناوبراو دەستگیر نەکراوە چونکە نوسینگەی خامنەیی ڕێگری کردووە لە دەستگیر کردنی.
پێشتر لە چەندین بۆنەدا خامنەیی لەسەر سەعید توسی وتبوی کە نمونەیەکی ناوازەیە تا گەنجان چاوی لێ بکەن.هاوکات توسی ڕەوانەی زیاتر لە بیست وڵات کراوە لە لایەن خامنەییەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری مەزهەبی شیعی و بەشداری کێڕکێی دەنگ خۆشی قورئان و لە سوریاو مالیزیاش پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.