نەوەد لەسەدی مناڵانی ئیشکەر لە ئێران ڕوبەڕوی دەستدرێژی دەبنەوە.
2017-11-06
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی خزمەت گوزاریە کۆمەڵایەتیەکان ڕەزا قەدیمی ڕایگەیاند نەوەد لە سەدی منداڵانی ئیشکەر لە ئێران ڕوبەڕوی دەستدرێژی سێکسی و لاقەکردن بونەتەوە.
قەدیمی ڕایگەیاند دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ چوارسەد منداڵی ئیشکەر بۆیان دەرکەوت کە ڕێژەی نەوەد لەسەدی منداڵان توشی گێچەڵی سێکسی ولاقە کردن بونەتەوە.
بەرپرسانی تایبەتمەند لە حکۆمەتی ئێران نایشارنەوە کە منداڵانی ئیشکەر ڕوبەڕوی گرفتی سێکسی دەبنەوەو بەهۆی زۆری منداڵانی ئیشکەڕیش حکۆمەت توانای ئەوەی نیە لە خانەکانی نەوجەوانان گرنگیان پێبدات،هاوکات بوونی ڕێژەی بەرزی هەژاری لە ئێران هۆکاری ئیشکردنی منداڵانە لەو وڵاتە.
Post Views: 106
2017-11-06