حشدی شه‌عبی له‌ دوزخورماتوو كتێبخانه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كانیشی سوتاند

له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بێستوون گه‌نجێكی كوردی شارۆچكه‌ی خورماتووه‌، كه‌ كتێبخانه‌یه‌كی هه‌بوو له‌ دۆز بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی كه‌ له‌ پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش فرۆشرا، ده‌لێـ”حه‌شدى توركمانى پەڕاوگەكەمیان سووتاند كه‌ ناوی ( پەڕاوگەی سەیدەكان ) بوو له‌ خورماتوو”.

 

خاوه‌ن كتێبخاته‌ و په‌راوگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌كیشی خۆی و منداڵه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا كه‌ پێشان ده‌دات له‌پێش په‌راوگه‌ و كتێبخانه‌كه‌ی گرتوویه‌تی، پێش داگیركردنی ئه‌و شاره‌، پاش داگیركردنی ئه‌و شاره‌ش وێنه‌یه‌كی تری داناوه‌ كه‌ په‌راوگه‌كه‌ و كتێبخانه‌كه‌ی به‌سوتاوی ده‌رده‌كه‌وێت”.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حشدی شه‌عبی له‌ دوزخورماتوو تاوانی زۆرترینان ئه‌نجام داوه‌، چه‌ندین ماڵیان ته‌قاندۆته‌وه‌، چه‌ندین كه‌سیان شه‌هیدكردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تاڵانكردن و بردنی بازار و ماڵی خه‌ڵكی كورد له‌و شاره‌دێیه‌”.
Back to top button