ئاماره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهانی تۆپی پێ

خواكوڕك

لە جیهانی تۆپی پێدا لەگەڵ ئەنجامدانی هەر یاریەکی نوێدا، کۆمەڵێک ئاماری نوێش دێتە کایەوە، لەم باباتەدا دەتوانن خوێنەری بەشێک لە گرینگترین و نوێترین ئەو ئامارانەبن، کە لەم دوایانەدا تۆمارکراون.

– لە کۆتا 10 یاری دۆستانەدا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە 9 یاریاندا، سەرو 2 گۆڵی تۆمارکردوە.

– بۆ جاری یەکەمە لەدوای ساڵی 1933، هەڵبژاردەی هۆڵاندا 5 یاری لەدوای یەک توشی شکست دەبێت لە یاریگای خۆی.

– دیڤد سیلڤا زۆرترین گۆڵی لە دژی هەڵبژاردەی بەلجیکا تۆمارکردوە لە ژیانی وەرزشیدا، 4 گۆڵ.

– گرازیانۆ پیلێ لە کۆتا 6 یاری کە بەشێوەی سەرەکی یاری بۆ ئیتاڵیا کردوە، 4 گۆڵی تۆمارکردوە.

– هەڵبژاردەی بەلجیکا لە مانگی 9ـی ساڵی 2014 وە، نەیتوانیەوە تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزێت لە یاریە دۆستانەکاندا.

– لە دواین 11 یاری دۆستانە، هەڵبژاردەی هۆڵاندا تەنها 1 یاری تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستوە.

– خێرای كريم بالعربی لە گەری یەکەمی خولی ئەڵمانی، 35.27 کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکدا، خێراتر لە هەریاریزانێکی دیکەی بەژداربوی خولەکە لە وەرزی ڕابردوەوە.

– کارتە سوورەکەی دیبالا بەرامبەر ئۆرەگوای، یەکەم کارتی سووربوو لە ژیانی وەرزشیدا.

– لەم وەرزەی پریمەرلیگ یاریزان نییە هێندەی هازارد بڕینی سەکەوتوی هەبێت 17 برین، یانوزای دووەمە بە 13 برین.

– لە وەرزی 2013/14 تا ئێستا، ئۆزێل تاکە یاریزانە زۆرترین هەلی گۆڵ تۆمارکردنی رەخساندوە لە پریمەرلیگ، (294) هەل.

– دوای 11 یاری دۆستانە، نۆ جاری یەکەم بوو کۆستا گۆڵی دروستکرد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

– ئۆرەگوای تاکە هەڵبژاردەیە تا ئێستا، کارتی سوور بە یاریزانەکانی نەرداوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2018.

– دواین 7 گۆڵی هەڵبژاردەی چیلی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ، لە رێگەی تۆپە جێگیرەکان بووە.

– دیبالا یەکەم یاریزانی ئەرجەنتینیە لە دوای ساڵی 2013، کارتی سوور وەردەگرێت لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، ئەوکات هیگواین بوو بەرامبەر ئیکوادۆر.

– بۆ جاری یەکەمە لە یاریەکی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی 2018، لە یەک یاری 2 یاریزان زیاد لە 90 جار تۆپ بەر قاچیان دەکەوێت، نیمار 97 جار،مارسیلۆ 93 جار.

– گۆڵپارێزی فەنزویلا دانی هيرنانديز، تاکە گۆڵپارێزە لە مێژووی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، لە یەک یاریدا 2 لێدانی سزا بگەرێنێتەوە.

– ئوسمان ديمبيلی دووەم بچووکترین یاریزانە لە سەدەی 21 یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات، (19 ساڵ و 109 رۆژ) کەریم بنزیما یەکەمە بە (19 ساڵ و 99 رۆژ)

– وينالدۆم بە راهێنەرایتی دانی بلیند 4 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵاندا تۆمارکردوە، زیاتر لە هەر یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەکە.

– مانوێل نۆیەر سێهەم گۆڵپارێزە لە مێژووی هەڵبژاردە مانشافت دەبێت بە کاپتن لە دوای کان و وريث.

– لە ساڵی 2016 بۆفۆن تاکە گۆڵپارێزە لە سێریا ئەی، لە یەک یاریدا بتوانێت رێژی (90%) لێدانەکان بگەرێنێتەوە.

Back to top button