16ی ئۆكتۆبه‌ر رووداوێك نیه به منداڵه‌كانی لاهور جه‌نگی له فه‌یسبووك بسرێته‌وه
پاش داگیركردنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان باڵی ( بافل و لاهور) كه خۆی له نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ناو یه‌كێتی ده‌بینێته‌وه، كه بنه‌ماڵی تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هه‌وڵێكی روو قایمی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه كه خیانه‌ت 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به 10 هه‌زار به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه، له‌رێگای منداڵی مووچه خۆڕی لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دا له فه‌یسبووك، بسرێته‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه میدیایه‌ی كه له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ناوه‌راستی عێراق ده‌بێت و له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه درێژ ده‌بێته‌وه، ته‌نها روو قایمی كۆیله ده‌سوتێنێت، مه‌گه‌ر نا هه‌موو خه‌ڵك شایه‌دی دیمه‌نه‌كانی خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی به ڤیدیۆ بوونه”.
پاش داگیركاری و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، تۆڕی میدیایی هاوبه‌شی نه‌جه‌ف و ته‌ران و سلێمانی و تاران، دروست بوه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی خیانه‌ت له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه كه‌م بكه‌نه‌وه، كه به‌رۆژی رووناك كه‌ركووكیان فرۆشت، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئێران و عێراق و میدیایی سلێمانی له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه به پێچه‌وانه‌وه بگه‌رێنه‌وه، وا وێنای بكه‌ن خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هۆكاره‌كه‌ی 25ی 9ی 2017یه، كه تێیدا خه‌ڵك به‌ئاشتیانه و دیموكراسیانه مافی ده‌نگدانی چاره‌نووسی خۆی موماره‌سه كردووه، كه ریفراندۆمه”.
چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی هه‌وڵه میدیایه‌كان بۆ هێرش كردنه سه‌ر ده‌نگی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌لێـ” میلله‌تێك توانای به‌رگری كردنی له‌مافی خۆی نه‌بێت مانای مانه‌وه‌ی نیه، ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی باشوری كوردستان په‌یره‌وی لێكردووه، مافه، ئه‌م مافه بۆ كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك وایه، ره‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌و مافه، له‌لایان هه‌ر میلله‌تێك بێت، ئه‌وه‌ی هیچ پێویست به مانه‌وه‌ی ناكات، چونكه مانه‌وه‌ی ته‌نها كۆمه‌ڵكوژی و ماڵوێرانیه، وا راستره خۆی راده‌ستی میلله‌تی سه‌رده‌ست بكات، كه‌لتوره‌كه‌ی بۆ ئه‌به‌د كۆتایی پێ بهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، نه‌ك خیانه‌ت، خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی گروپێكه‌ی خیانه‌ته و پێچه‌وانه‌ی ئازادی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆی”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌شلێ” بوونی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هۆكاری ده‌رئه‌نجامی ئێستایه، نه‌ك ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه مافی خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه ئه‌وان به‌رۆژی رووناك، له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا، سه‌نگه‌رێكی به‌رفره‌وانیان له خانه‌قین تا كه‌ركووك، چۆڵكرد، كه كه‌س ته‌وه‌قعی خۆكوژی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌ده‌كرد، ده‌لێن، باشه بۆ خه‌ڵك ناپرسێت، ئه‌و باڵه‌ی خیانه‌تی یه‌كێتی، چیان كردووه، كه‌ركووكیان راده‌ستی كێ كردووه، له‌پێناوی چی بوه؟ ئایا كه‌ركووك، جێ نفوز و ده‌سه‌ڵات و بیره نه‌وتی ئه‌وان نه‌بوو؟؟ ئایا هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون هێزی پێشمه‌رگه و مخابه‌رات و ئابووری و پارێزگار هه‌موو ئه‌وانه‌یان نه‌بوو؟ ئه‌ی چۆن له‌پێناو چی راده‌ستكرا؟ ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ریفراندۆم؟
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌لێن” پێداگری كردن له ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم كه‌ركووكی لێكه‌وته‌وه، ده‌نگێكه له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی نه‌جه‌ف ده‌بێت و له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی ده‌گوازرێته‌وه، چونكه له ریفراندۆم دا نه‌گوتراوه، له خانه‌قین تا ده‌گاته كه‌ركووك سه‌نگه‌ر بۆ دوژمن چۆڵبكرێت، دوایش بێت بلێ وه‌ڵا له‌به‌ر ریفراندۆم بووه، ئاخر به‌رگری كردنی پردێ چۆن هاوكێشه‌ی گۆڕی ئه‌ی بۆ له‌كه‌ركووك خۆیان راده‌ست كرد؟ بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بلێ ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه، ئه‌وه بێ شك، جێبه‌جێ كاری پیلانگیری به‌رده‌وامی سه‌ركوردستانه و بۆیه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به منداڵه مووچه‌خۆڕه‌كانی لاهور جه‌نگی له فیسبووك ره‌ش نابێته‌وه، ده‌یان هه‌زار دیكۆمێنت له‌به‌رده‌سته، له‌باره‌ی خیانه‌تی فرۆشتنی كه‌ركووك”.