له‌شه‌وی داگیركردنی كه‌ركووك پارتی خرایه به‌رده‌م دوو رێگا كه ده‌با له‌ماوه‌ی 2 كاتژمێریش فه‌رمان بكه
شه‌وی 15ی له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌شه‌وی فرۆشتنی كه‌ركووك ناو دبرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان خرایه به‌رده‌م دوو بریار بێ وێژدانانهی پیلانگێری داگیركه‌ران، كه ده‌با له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر دا بڕیارێك له‌و دوو رێگایه بدات، هیچ رێگای تری نه‌بوو، جگه له بریار دان له‌سه‌ر ئه‌و دوو رێگایه، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و پیلانه دارێژرابوو رێگای سێهه‌می بۆ نههێشترابوهوه، بۆیه پارتی به‌ناچاری یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌مه دواین زانیاریه كه له زاری نووسه‌رێك بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رێكان سه‌باح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و باس له دوو بریاری به‌رده‌م پارتی و سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات له‌شه‌وی فرۆشتنی كه‌ركووك و ده‌لێـ” شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌شه‌وی فرۆشتنی كه‌ركووك، شه‌و ره‌ش ناو ده‌برێت، دوو رێگا له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، بوو، سێهه‌م نه‌بوو، هه‌رچه‌ند هه‌وڵ هه‌بوو كه رێگای سێهه‌م بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام دوژمنانی گه‌لی كوردستان رێگای سێهه‌میان نه‌هێشت بووه‌وه، بۆیه پارتی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دوو بریاره بوو له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له 2 كاتژمێر ده‌با پارتی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد یه‌كێك له‌و دوو رێگایه هه‌ڵبژێرن”.
رێكان سه‌باح هه‌روه‌ها دوو بڕیاره‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت” بریاریی یه‌كه‌م : بریاری رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی حشدی شه‌عبی له‌كه‌ركووك و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براكوژی فره‌وان بوو، چونكه هه‌ركه حشدی شه‌عبی داخلی ساتره‌كانی پێشمه‌رگه بوو، لاهور جه‌نگی پێش حشدی كه‌وت بۆ ساتره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژێر فه‌رمانره‌وایی هه‌ولێر، كه ئه‌مه‌ش هیچ رێگای نهمابوهیهوه، یان شه‌ڕی براكوژی و داگیركه‌ر بكه‌ن كه ئه‌مه مه‌ترسی زۆر جدی ده‌خسته سه‌ر پایته‌خت ( واتا هه‌ولێر) چونكه له چوار لاوه پیلانی هاتنه ژووره‌وه بۆ هه‌ولێر هه‌بوو، ( له حاجی ئۆمه‌ران و له ئیبراهیم خه‌لیل و له كه‌ركووك و له كۆیه) یان بریاری دووه‌م هه‌ڵبژێرین”.
هه‌روها له‌باره‌ی بریاری دووه‌م ئه‌و نووسه‌ر ده‌شلێـ” بریاری دووه‌م: پاشه‌كشه كردن به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی ژێر فه‌رمانره‌وایی هه‌ولێر و خۆ به‌دوورگرتن له شه‌ڕی براكوژی و چواردهورهدانی هه‌ولێر و پاراستنی بوو، ئه‌مه بریاری دووه‌م بوو، هه‌رچه‌ند سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌وڵی دا كه رێگای سێهه‌م بدۆزێته‌وه، به‌ڵام رێگای سێهه‌م نههێڵدرابوویهوه، له‌لایان داگیركه‌رانی كوردستان كاته‌كه‌ش زۆر كه‌م بوو واتا له‌نێوان دوو كاژمێر دا ده‌با سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بریاری یهكڵاكهرهوه بدات، بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و پارتی، به‌ناچاری بریاری دووه‌م هه‌ڵبژاردوو، پارێزگاری له هه‌ولێر كرا، له‌و بریاره‌شدا هه‌م شه‌ڕی براكوژی رێگری لێكرا هه‌م مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێریش كۆتایی هات ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی زۆر به‌ئازار و هاوار و ناڵه بوو، به‌ڵام بۆ له‌ده‌ست نه‌چوونی هه‌موو شت ئه‌وه هه‌ڵبژێردرا.