لە كەركووك حەشدی شەعبی رەشبگیری دەستپێكرد

دوای داگیركردنی كەركووك لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و بە هاوكاری گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتی لە ئێستادا, چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی لە ناوشاری كەركووك ھەڵمەتی دەستگیركردنی گەنجانی كورد و عەرەبی سوننەیان دەستپێكردووە و ماڵە كوردەكان دەپشكنن، ھەر ماڵێكیش كەسی لێ نەبێت دەرگاكەیان دەشكێنن.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك لە كەركووك، ئەمڕۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی ھەڵمەتی گەڕان و پشكنینینی ماڵە كوردەكانیان لە شارەكە دەسپێكردووە و ژمارەیەك گەنجی كورد و عەرەبی سوننەیان دەستگیركردووە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت پاش داگیركردنی كەركووك چەكدارانی حەشدی شەعبی ئەشكەنجەی چەندین خەڵكی كورد و عەرەبی سوننەیانداوە و ماڵەكانیان تاڵانكردن، ھەروەھا ژمارەیەك ئەفسەری پۆلیس عەرەبی سوننەش لەلایەن چەكدارانی حەشد كوژران، دوێنێش دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك روویداوە و نزیكەی 20 كەس كوژران و برینداربوون.

Back to top button