بەبەلگەنامەی سخوڕی عەتا سەراوی بۆ رژێمی سەدام بڵاو دەكرێنەوە

بەرپرسێكی یەكێتی كە هاوكاری گرووپی خیانەتكارانی ناو یەكێتی بووە, لە داگیركردنی كەركووك لە لایەن میلیشاكانی عێراق و سوپای پاسداران, لە چەند بەڵگەیەك دەر دەكەوێت كە سیخوڕی رژێمی پێشووی عێراق بووە لە سلێمانی,

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستمان كەوتوون، عەتا سەراوی، كە یەكێكە لە فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەر بەو گرووپەیە كە خیانەتەكەی 16ی ئەكتۆبەریان لە كەركووك ئەنجام دا، لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا، پەیوەندیی ژێربەژێری لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی عێراقدا ھەبووە و لە ڕێگەی كەسێكەوە پەیوەندی بە ھەواڵگری كردووە و لە ساڵی 1994 لە ناو شاری سلێمانی، بەرامبەر نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوەیەكیان بەرامبەر نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجام داوە.

لە یەكێك لە بەڵگەنامەكاندا، داوا دەكرێت بڕی (400 دیناری عێراقی) بۆ (زەكی سەعید) خەرج بكرێت بە مەبەستی چوون بۆ سلێمانی و ڕێكخستنی كارەكانیان كە عەتا سەراوی، فەرماندەی سەربازیی ئێستای یەكێتییان لەگەڵدا بووە.

ھەر لەو بەڵگەنامەیەدا، لە پەراوێزدا كە بەرپرسێك ئیمزای لەسەر كردووە، داوا لە بەڕێوەبەری دەزگاكە دەكات ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازەكە دەرببڕێت و ئەو بڕە پارەیەش بۆ (زەكی سەعید) خەرج بكرێت بۆ ئەوەی (عەتا فەتاح مەحمود/ عەتا سەراوی) كە یەكێكە لەسەركردەكانی حزبی سۆسیالیست، لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

لە بەڵگەنامەكەی تردا باس لە چالاكییەكی ھەواڵگری لە ناو شاری سلێمانی دەكرێت كە گرووپەكەی (عەتا سەراوی) لە ساڵی ١٩٩٤ دژ بە بارەگایەكی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامیان داوە و لەبەرامبەردا (٣٠٠٠) دۆلاری ئەمریكیان وەرگرتووە.

عەتا سەراوی، كە پێشتر لە حزبی سۆسیالیستدا سەركردە بووە، دوای ئەوەی دەچێتە ناو ڕیزەكانی یەكێتییەوە، دەبێتە یەكێك لە سەركردە دیارەكان.

بەپێی زانیارییەكان، عەتا سەراوی، یەكێكە لەو سەركردانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیكە و پەیوەندی توندوڵی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا ھەیە.

ھاوكات، لە خیانەتەكەی ١٦ی ئەكتۆبەر كە تێیدا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەھاوكاری سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی ھێرشیان كردە سەر كەركووك، عەتا سەراوی لەگەڵ ئەو باڵەی نێو یەكێتیدا بووە، كە بوونە ھۆی داگیركردنی كەركووك و دەستی باڵای ھەبووە لە كشانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، بۆیە لەڕێگەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران، ڕۆڵی خۆی بینیوە

Back to top button