سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە

 

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوەو تاوتوێی فراوانكردنی سنوری چەند گوندێكی دەوروبەری سلێمانی بكات ،لەگەڵ پەسەندكردنی كەمكردنەوەی لیژنەهەمیشەییەكانی و دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە .

كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سبەینێ سێ شەمە 7ی 11ی 2017 لە هۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 41 هەمین كۆبونەوی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت .

كۆبونەوەكە چوار ئەجێندای لە خۆگرتووە كە بەشێكی تایبەتە بە فراوانكردن و گۆڕینی ناوی چەند گوندێكی دەوروبەری سلێمانی وبەشێكیشی تایبەتە بە كەمكردنەوەی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەن و بەشەكەی تریش تایبەتە بە دەستلەكاركێشانەوەی ( فەیسەڵ ئیبراهیم ) لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كە چەند مانگێكە دەوام ناكات و لە وڵاتی بەریتانیایە .

Back to top button