ئێران لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ئاسمانی عێراق كۆنترۆڵ دەكات

 

ئەمڕۆ دووشەمە 6ی11ی 2017 “ئەمیر جەعفەری” فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند ” یەك موشەكی بەرگریمان لەسەر سنوری عێراق بۆ بەڕێوەچوونی (چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ) جێگیر كردووە و بەدەر لەو موشەكەیش (55) فڕۆكەلەكاتی مەراسیمەكەدا لە ئامادەباشیدان بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاسمانی عێراق “.

ئەو فەرماندە ئێرانیە لە هێزەكانی بەرگری ڕاشیگەیاند ” ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لەو كەسە ئێرانیانە بكەین كە بۆ چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن دەچنە عێراق ، بۆ ئەوەش هەموو ڕێكارێكمان گرتووەتە بەر ، لەماوەی مەراسیمەكەدا لەم چەند ڕۆژەدا ، ئێران چاودێری هەموو جموجۆڵە ئاسمانیەكانی عێراق دەكات و هەرمەترسییەك لەو بارەوە هەبێت ڕوبەڕوی دەبینەوە “.

Back to top button