سبەینی سەرۆكوەزیرانی توركیا دەگاتە ئەمریكا

 

سبەینێ سێ شەمە 7ی11ی 2017 (بینالی یڵدرم ) سەرۆكوەزیرانی توركیا بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕەوشی (عێراق و سوریا ) تاوتوێ دەكات .
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوەو ئاماژەی بەوە كردووە ” بینالی یڵدرم لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە كێشە هەنوكەییەكانی ناوچەكەو كێشەی ڤیزەی نێوان هەردولا و پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكانی نێوانیان و پرسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ئەجێندای كۆبونەوەكانی نێوانیان دەبێت “.
لەدوای دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆكوەزیرانی توركیا ( بینالی یڵدرم ) ئەمە یەكەمین سەردانیەتی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەگەری گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكانی نیوانیاندا هەیە .

Back to top button