حەشدی شەعبی لەكەركووك چەند مەرجێك بۆ ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی دادەنێت
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران و حزب للهی لوبنانی بە هاوكاری گرووپێكی خیانەتكاری یەكێتی كەركووكیان داگیركرد, لە ئێستادا دۆخی ئهو حزبه له حاڵهتێكی دژوار دایه، له شهرمی كار و كاردانهوهكان سهركردایهتی ئهو حزبه كهركووك جێ ناهێلن، مانەوەی یەكێتی بە چەند مەرجێگ بووە.
خواكوڕك لە سەرچاوەیەك لە نێو مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك چەند زانیاریەكی پشتڕاستكراوەی دەست كەوتووە, كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن, حەشدی شەعبی چەند مەرجێكی بۆ بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داناوە كە دەتوانێت لە چوار چێوەی ئەم مەرجانەی یهكێتی لە سنوری كەركووك و دەوروو بەری كارەكانی حزبی بكهن, كە مەرجەكان لە ئێستادا ناكۆكی قوڵی لێكەوتۆتەوە بۆیە بەر پرسی مەڵبەندی یەكێتی رایگەیاندووە, ئەوەی دەگوترێت جگە لە سوكایەتی پێكردن شتێكی دیكە نیە.
ئەو سەرچاوەیە مەرجەكانی بۆ(خواكوڕك) ئاشكراكرد, حەشدی شەعبی بە ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەلبەندی یەكێتی لە كەركووك گوتووە, بۆ ئەوەی پاسەوانی چەكدارت هەبێت دەبێت سەرجەم پاسەوانەكانت لە نەتەوەی عەرەب بن, وە ئەگەر نا پاسەوانەكانی خۆی جگە لە بوونی داری پۆلیس بۆیان نیە چەك هەڵگرن بۆ پاسەوانێتی بەرپرسی مەڵبەندەكەمان.
هەروەها گوتیشی:” یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی حەشد لابردنی ئاڵای كوردستانە تەنانەت لە ژووری بەرپرس و لەسەر جلی پاسەوانەكانیش نابێت, ئاڵای كوردستان هەبێت, ئەم داوایانەی حەشدی شەعبی لە كاتێكدا بوو كە كاك ئاسۆ هاوكاری تەواوی سوپای عێراق كردووە تەنانەت لە دوای هاتنی سوپای عێراق بۆ كەركووك و دەوروو بەری”.
سەرچاوەكەی خواكوڕك گوتیشی:” ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لە نێوان كارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەندی یەكێتی بە ئامادەبوونی تەنها نیوەی ئەندامان و كارگێڕانی مەلبەند لە كەركووك بەڕێوە چوو, قسە لە بارەی مەرجەكانی حەشد كراوە, بەرپرسانی مەڵبەند پێیان وابووە كە ئەمە سوكایەتیەكی گەروەیە بە یهكێتی، بۆیە بە باش زانراوە نامەیەك بۆ هادی عامری بنێردرێت بەناوی مەڵبەندی یەكێتی”.
لە نامەكەدا هاتووە، ئێمە لە پێناو یەكپارچەی عێراق خۆمانمان شەرمەزاری گەلی كوردستان كردووە, كەچی ئێوەش لێرە سوكایەتی گەورەمان پێدەكەن بوونی پاسەوانی چەكدارمان لێ قەدەخە دەكەن, هەروەها گوتویانە هیواخوازین بەر لەوەی هەواڵەكە بگاتە میدیاكان چارەسەر بۆ ئەم بابەتە بدۆزرێتەوە, بەڵام تا گەیشتنی هەواڵەكە وەڵامی مەلبەندی یەكێتی لە كەركووك نەدراوەتەوە.