ئێران و مالكی ده‌گه‌نه‌ سلێمانی

خواكوڕك
بڕیاره‌ ئه‌مرۆ شەممە ٣ى ئەیلولى ٢٠١٦ شاندێکى ئێرانی بۆ چاره‌سه‌ری کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى بگاته‌ شارى سلێمانى. هه‌وه‌رها نوری مالكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی، له‌ رێگه‌ی نوسیگه‌ی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووه‌، رێگه‌چاره‌ی ده‌بێت بۆ كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و ره‌نگه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی سلێمانی بكاته‌وه‌.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان کە لە ١٩ ئەندام پێک دێت جگە لە تاڵەبانی سکرتێری گشتى و له‌ ئێستادا به‌سه‌ر دووباڵ دابه‌ش بوون.

باڵی ده‌سترۆیشتوو بریتیه‌ له‌ (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، نەجمەدین کەریم، ئاسۆ ئەڵمانى، مەلا بەختیار، عیماد ئەحمەد، قادر عەزیز ، سەعدی پیرە، ڕەفعەت عەبدوڵا، عەدنان موفتى، عومەر فەتاح و شۆڕش ئیسماعیل).

باڵی ناوه‌ندی بڕیار بریتیه‌ له‌ (کۆسرەت ڕەسول،بەرهەم ساڵح، قادر حەمەجان، جەعفەر شێخ مستەفا، مەحمود سەنگاوی، رزگار عەلی، ئەرسەلان باییز و ئازاد جوندیانی).
ئه‌م سه‌ردانانه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، شەوى ١ى ئەیلولى ٢٠١٦ جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتی ئەو حیزبە بەیاننامەیەکیان بەناوى “ناوەندی بڕیاری یەکێتی” ڕاگەیاندد، له‌به‌رامبه‌ردا رۆژی ٢ى ئەیلولى ٢٠١٦ باڵى زۆرینەى مەکتەب سیاسى یەکێتى(كه‌ به‌باڵی ده‌سترۆیشتوو ده‌ناسرێن) کۆبوونەوە و دواتر بەبەیاننامەیەک وەڵامى باڵى ناوەندى بڕیارى یەکێتیان دایەوە.

Back to top button