ناتانیاهۆ: وازهێنانی حەریری زەنگێكی مەترسیدارە.

 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مەڕ دەستلەكار كێسانەوەی حەریری هاتە دەنگ و ئاماژە بەوەدەكات كە ئەوە زەنگێكی مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان.
وتەكەی ناتانیاهۆ بە زمانی عیبری لە پێگەی سەرۆك وەزیران بڵاوكراوەتەوەو ئاماژەی بەوە كردووە چەند ساڵێكە حزبوڵڵای لوبنانی كە ڕاستەوخۆ سەربە ئێرانە هەیمەنەی بەسەر لوبناندا كردووە.
هەر لە لێدوانەكەدا ناتانیاهۆ تیشك دەخاتە سەر ئەوەی كە ئێران دەیەوێت سوریا بكاتە لوبنانی دووەم،لەو ڕوەوە داوا دەكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێنە دەنگ،ناتانیاهۆ پێی وایە ئێران مەترسی نیە لەسەر ئیسرائیل بە تەنها بەڵكو مەترسیە لەسەر تەواوی جیهان.

Back to top button