وێنەی تاوانبارەكە ئاشكرا دەبێت
لەناو یەكێك لە كەنیسەكانی ویلایەتی تەكساس لە ئەمریكا ، كەسێك بە چەكی قورس (26) كەس دەكوژێت و (30) كەسی تریش بریندار دەكات .
هێرشبەرەكەی ویلایەتی تەكساس لە ئەمریكا ناوی ( دیڤین پاتریك كێیلی ) ەو تەمەنی (26) ساڵەو لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە خێزاندارەو منداڵیشی هەیە ، تاوانبارەكە چووتە ناو پەرستگایەكی مەسیحیەكان و گوللەبارانی كردوون و لە ئەنجامدا (26) كەسی كوشتووە ، لە نێو كوژراوەكاندا منداڵی (8) ساڵ و (2) ساڵ و (14) ساڵی تێدایە .
شایەنی باسە تاوانبارەكە جلی گولە نەبڕی پۆشیوەو بە چەكی ئۆتۆماتیك خۆی بۆ هێرشەكە ئامادە كردووە، لەكاتی هێرشەكەدا لەلایەن كەسێكی ترەوە وەڵامدراوەتەوە بریندار كراوە ، دواجار بە ئۆتۆمبێلەكەی هەڵدێت و توشی ڕوداوێكی هاتوچۆ دەبێت و گیان لەدەست دەدات .