ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌دات
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگ و هه‌نوكه‌یی ده‌كه‌ن.
وا بڕیاره ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2017، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنه‌وه و تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگ و هه‌نوكه‌یی و دۆخی ئێستای نێوخۆی كوردستان و ره‌وشی عێراق به گشتی بگرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیه، پاش ئه‌و كاره‌ساته‌ی له سنوری ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له (كه‌ركوك و دووز و خانه‌قین) روویدا و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كانی تر و حزبوڵای لوبنانی و پاسداری ئێرانی، به‌شداری پرۆسه‌كه بوون و ئه‌و سنورانه‌یان داگیركرد به هاوكاری باڵیكی نێو یه‌كێتی.