حه‌شدی شه‌عبی له رێگای پارێزگاری شاره‌وه به زۆره ملێ ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد له شاری كه‌ركوك
پاش داگیركاركردنی شاری كه‌ركوك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و گروپه‌كانی تریه‌وه، له ژێر فشاری ئه‌وان پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بڕیاری دا كه رۆژی پێنج شه‌ممه بكرێته پشووی فه‌رمی له سه‌رتاسه‌ری شار به‌هۆی چله‌ی (ئیمام حسێن)ه‌وه.
بە پێی نوسراوێك كه ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌ك كراوه له شاری كه‌ركوك و له لایه‌ن پارێزگاری شاره‌كه‌وه ده‌رچوه و تێیدا هاتووه” كه ئەم پشووە تەنها ئەو بنكانەی تاقیكردنەوە ناگرێتەوە كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوكن تاقیكردنەوەی خولی سێیەمی تێدا ئەنجام دەدرێت، بۆیه له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تر پشووی فه‌رمیه به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام (حسێن) ه‌وه.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه” پاش داگیركردنی شاری كه‌ركوك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری باڵیكی نێو یه‌كێتی، ئه‌و شاره به ته‌واووی گۆرانكاری تێدا كراوه و ته‌عریب و كووشتن و بڕین به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه و ئه‌وه‌ی پێیان باش بێ یاسایی بۆ ده‌رده‌كه‌ن و جێ به‌جێ ده‌كه‌ن له شاره‌كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ شتێكی تر.