په‌رله‌مانتارێكی به‌در: بەشە بودجەی هەرێم لەنێو بودجەی گشتی وڵات مایەی گفتوگۆیە

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی سه‌ر به‌كوتله‌ی به‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت” پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی 17%به‌شه‌ بودجه‌ بۆ هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ راده‌ستكردنی نه‌وت، مایی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌.

(ستار غانم) ئەندامی كوتلەی بەدری لە په‌رله‌مانی عێراق لێدوانێكی بۆ ماڵپەری (بەغداد الیوم) داوەو تێیدا باسی لەوەكردووە” كە بەشە بودجەی هەرێم لەنێو بودجەی گشتی وڵات مایەی گفتوگۆیە.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به‌ به‌در ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه‌” كە هەموو هاوڵاتیانی عێراقی مافیان لەبودجەی گشتی وڵات هەیە، ئامادەیی هەرێمیش بۆ رادەستكردنەوەی كەرتی نەوت لەبەرامبەر پێدانی بەشە بودجەی (%17) بۆ ساڵی (2018) مایەی قسە لەسەر كردنەو لەكۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ‌ دەكرێت.

غانم ئه‌وه‌شی گوتووه‌” كه‌ بوونی یەكە سەربازییەكان بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆك لەسەرەكان ڕێو شوێنێكی ئاسایی و دەستووریە.

Back to top button