سه‌رۆككۆماری پۆڵه‌ندا پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێت
سه‌رۆك كۆماری پۆڵه‌ندا داوای ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و رایدهگهێنێت” پێویسته كێشه‌كان چاره‌سه‌رببن.
(ئهندژای دودا) سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (فواد مه‌عسوم) سه‌رۆك كۆماری عێراق له وارسۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گوتی” كه پۆڵه‌ندا هیواداره په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بێت و هه‌ردوولاش به دیالۆگ و ئاشتیانه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 25/9/2017 پرۆسه‌ی ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ئه‌نجام گه‌یاند و زیاتر له 92%ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون، پاش ئه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تری عێراق و سوپایی پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باڵیكی نێو یه‌كێتی كه‌ركوك و دووز و خانهخقین و به‌شیكی تری ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كرد و گرژی و ئاڵۆزی زۆر په‌یدا بووه له نێوان هه‌ردوو لا و تا ئێستاش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون.