بهپهله..داواكاری گشتی سكاڵای یاسایی دژی رابون مەعروف جوڵاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/11/1-5.jpg)
لە نووسراوێكدا داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی ھەولێر دەكات، رێكاری یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتاری سهر به گروپی نهوهی نوێ رابون مەعروف بگرنەبەر.
بهپێی نوسراوێك كه كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێیدا هاتووه” كه پەرلەمانتار (رابون تۆفیق مەعروف) لە پرێس كۆنفرانسێكدا ھەڵساوە بە تانەدان لە پێشمەرگە و دەزگا فەرمییەكانی ھەرێم، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی كە ئاسایشی ھەرێم بكەوێتە مەترسی و چەندین رووداوی نەخوازراوی لێكەوتەوە، لەم سۆنگەیەوە بە گرتنبەری رێكاری یاسایی پێویست دژی ناوبراو بەپێی ماددەی (226) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی ھەمواركراو، لە دەرئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە”.