رێبوار تاڵه‌بانی: یه‌كێتی به‌بێ من هه‌ر هه‌وڵێك بدات سه‌ركه‌وتوو نابێ

یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجامه به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك له دانیشتنه‌كان و داواكاری كوتله‌ی توركمان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری شاره‌كه له جیاتی یه‌كێتی.
یه‌كێتی به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام تا ئێستا پۆستى پارێزگارى کەرکووك بۆ یەکێیتى نیشتیمانى کوردستان یەکلایى نەبووەتەوە، یەکێتى دەیەوێت ئەو پۆستە لە رێگاى دەنگى ئەندامانى ئەنجوومەنەوە یەکلایى بکاتەوە، هەوڵەکانیشى لەو پێناوەدایە کە رێژەی یاسایى دانیشتنەکانى ئەنجوومەن تەواو بکات، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیەوە دانیشتنەکان دەست پێ‌بکات و بڕیار لەسەر دانانى کەسێك بدات بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى کەرکووك.
له‌و باره‌شه‌وه (رێبوار تاڵه‌بانی) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای کەرکووکی به كوردستان 24ی راگه‌یاندوه” ئەگەر رێژەی یاسایش تەواو بێت ئەوا ناتوانن دانیشتنەکان دەست پێبکەن تا ئەو کاتەى من ئامادە دەبم بۆ بەڕێوبەردنى دانیشتنەکان”.