بۆچی موقته‌دا سه‌در میلیشیاكانی سه‌رایا سه‌لامی له كه‌ركووك كشانده‌وه
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی داوه له ماوه‌ی 72 كاتژمێر له كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكشێنه‌وه، چاودێرێكی سیاسیش ده‌لێت ئه‌و فه‌رمانه‌ی موقته‌دا سه‌در باش خوێنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه، كه كه‌ركووك داگیركراوه و كاتیه”.
به‌پێی فه‌رمانێكی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌ڵام له كه‌ركووك، وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه”دەبێ لەماوەی 72 کاژێردا سەرایا سەلام تەواوی بارەگاکانی لە کەرکووک چۆڵبکات، هه‌روه‌ها سەدر بەپێویستی دەزانێت دەسەڵات و کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی ئەمنی لە کەرکووک و تەواوی شارەکانی عێراق رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکرێتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه نیاز حاجی چاودێری سیاسی له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی موقته‌دا سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دهنووسێـ” ئەم بڕیارەی ناوبراو بۆ ئەو تێگەیشتنەی ناوبراو دەگەرێتەوە کە کەرکوک داگیرکراوە و داگیرکردنەکەشی کاتیە و دڵنیایە ئازاد دەکرێتەوە بۆیە نایەوێ هێزەکانی هیچ زیانێکیان پێ بگات لەکاتی ئازادکردنەوەیدا . بریارەکەی موقتەدا سەدر پێچەوانەی داواکاری پارێزگاری ئێستای کەرکوکە کە پێش دوو رۆژ داوای کردبوو بەغدا هێزی زیاتر بۆ کەرکوک بنێرێت، هه‌روها ده‌شلێـ” موقتەدا سەدر خۆی لەو بریار و سزایانە دەپارێزێت کە ئەمریکا و سعودیە بەنیازن لەدژی میلیشیاکان دەری بکەن ، ئەگەریش زۆرە جارێکی تر دوای رێورەسمەکانی عاشورا لایەنگرانی دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوە .
سەرایا سەلام یەکێک بوو لەو هێزانەی 16 ی ئۆکتۆبەر هێرشیان کردە سەر کەرکووک و دوای خیانه‌تی گروپێكی ناو یه‌كێتی و راده‌ستكردنی كه‌ركووك، پاش شەڕەکەی پردێش گرووپەکە هێزی زیاتری رەوانەی کەرکووک کرد.
دوای کۆنترۆڵکردنی شارەکە یەکەم تەقینەوە ئەوانی کردە ئامانج و زیانێکی زۆری پێگەیاندن. رۆژی یەکشەممە 5-11-2017 کە لە کەرکووک دوو تەقینەوە ئەنجامدران، یەکێکیان خۆکوژی و ئەوی دیکەشیان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، ئۆتۆمبێلەکە بارەگایەکی سەرایا سەلامی کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە 6 چەکداری گرووپەکە کوژران و نزیکەی 20 ی دیکەش بریندار بوون.