حشدی شهعبی و پهكهكه رێكهوتن و پۆستهكانی شنگالیان دابهش كرد
بهگوێرهی زانیاری میدیاكان حشدی شهعبی و هێزهكانی سهر به پهكهكه له شنگال پۆستهكانی شنگالیان دابهش كردوو، بهگوێرهی زانیاریهكان”پۆستەكانی ئەو قەزایە درانە چەند بەرپرسێكی پێشووی پەكەكە، لەوانەش پۆستی قایمقامی قەزاكە و دوو بەڕێوەبەری ناحیەی سەر بە قەزاكە. بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی سنونێ دەڵێت، ئەوان ئیعتراف بە بەرپرسە تازەكانی شنگال ناكەن و لە قەزای سێمێل دەوامی خۆیان دەكەن.
ههر بهگوێرهی زانیاریهكان، فەهد حامد لە شوێنی مەحما خەلیل كرایە قایمقامی قەزای شنگال، هەروەها خودێدا جوكێ لە شوێنی نایف سەیدۆ كرایە بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ، ملحەم ئیلیاسیش وەكو بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر دەستنیشان كرا.
خودێدا جوكێ، بەڕێوەبەرە نوێیەكەی ناحیەی سنونێ بهمیدیاكانی راگهیاندووه” ئەوانەی پێشتر لێرە بوون ئێرەیان چۆڵ كرد، هاووڵاتیانی ئێرە پێویستیان بەوە هەبوو خزمەت بكرێن، بۆیە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، من وەكو بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ دەستنیشان كراوم، هەتا هەڵبژاردنی داهاتوو، خودێدا جوكێ تاوەكو مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی شنگال بوو كە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان دروستكرابوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكانی باشووری شنگال، خودێدا جوكێ چووە ریزەكانی حەشدی شەعبی و لەوێ بەرپرسیارێتی كەتیبەیەكی تایبەت بە ئێزدییەكانی وەرگرت. دوو بەرپرسەكەی دیكەش پێشتر بەرپرسیارێتیان لەنێو ئەو هێزانەدا هەبوو كە پەكەكە لە شنگال دروستی كردبوون.
خودێدا هۆكاری وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی روونكردەوە و گوتی: “كە حەشد هات، بەرپرسەكانی ئێرە هەڵاتن بۆ دهۆك، ئامانجی ئێمەش خزمەتكردنی خەڵكە بۆیە ئەو پۆستەمان وەرگرت. ئێستاش بڕیارێكم دەركردووە، هەر بەرپرسێكی ناحیەكە یان فەرمانبەرێك كە ناحیەی جێهێشتووە، ئەگەر نەگەڕێتەوە فەسڵی دەكەم، ههروهها سەبارەت بە پەیوەندیان لەگەڵ پەكەكە، خودێدا جوكێ دەڵێت: “پەیوەندیمان لەگەڵ هێزەكانی پەكەكە زۆر باشە. پێش هاتنی ئێمە، هیچ كەس لە ئیدارەی پێشوو نەیدەتوانی بچێتە خانەسۆر و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەكەكە، بەڵام ئێستا ئێمە دەچینە هەموو ناوچەیەك، تەنانەت پێش چەند رۆژێك لە خانەسۆر قوتابخانەیەكی نوێمان كردەوە، بۆ ئەوەی منداڵانی ئەوێ لە خوێندن بێبەش نەبن”.
بەپێی دەستووری عێراق، قەزای شنگال ناوچەیەكی كێشەلەسەری نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقە. شنگال كە ئێستا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، 85%ی دانیشتووانەكەی كوردی ئێزدین، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال و بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لهو بارهیهوه به كهناڵی رووداوی راگهیاندووه”بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە بەهیچ شێوەیەك بۆچوونی ئێمە و سوپای عێراق وەرنەگیراوە. ئەوان (حەشدی شەعبی) كە سەرەتا هاتن گوتیان هەموو شتێك بەدڵی خەڵكی شنگال دەبێ، بەڵام وا دەرنەچوو”.