ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئـاسایشی ھەولێر

 

 

هەندێك لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن، بڵاویان كردۆتەوە كە ئەو پەنابەرە عەرەبانەی لەشارەكانی تری عیراق پەنایان بۆ كوردستان هێناوە ئێستا لەشاری هەولێر دەردەكرێن لەشوێنی ئەوان ماڵە ئاوارەكانی كەركوك نیشتەجێ دەكرین، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەم هەواڵانە رەت دەكاتەوە وە هەموولایەك لەوە دڵنیا دەكاتەوە كە ئەو هاوڵاتیە عەرەبانە بەرێزەوە لەشاری هەولێر ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەردەبەن.

هەندێك لەو ماڵە ئاوارانەی كەركوك لەشاری ئاشتی دوو نیشتەجێكراون. بەڕێكەوتن بووە لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیای شاری ئاشتی و پارێزگای هەولێر كە ژمارەیەك لەوخانوانەی چۆڵن بەكرێ بدرێت بە ئاوارەكان. وە ئەو ناوانەی لەسەر دیوارەكان نوسرابوون ئەو خانوانەن كە تائێستا موڵكی كۆمپانیاكەن و بەكەس نەفرۆشراون وەهیچ ماڵە ئاوارەیەكی عەرەب لەشاری هەولێر ڕووبەڕوی هیچ گرفتێك نەبوەتەوە. بۆئاگاداری هەموولایەك

بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی هەولێر
7/11/2017

Back to top button