بزانە لەناو شاندی ئیران چی هەیە بۆ سلێمانی
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە شاندێك كە پێكهاتوون لە ئیتلاعاتی ئێران و سوپای پاسداران، سەردانی سلێمانیان كردووە، بۆچارەسەری دۆخی ناو یەكێتی، سەعد ئەحمەد پیرەش ئەمە پشراست دەكاتەوە كە ئێران لەسەر دۆخی یەكێتی هاتۆتە سەرخەت، لەبەرامبەردا شاڵاو عەلی عەسكەری دەلێت هاتنی ئێران هیچ لەبابەتەكە ناگۆڕێت و هیچ كاریگەری نیە.
سەرچاوەیەكی سیاسی دەلێت گەورەترین وەڤدی ئێرانی كە پێهاتوون لە هەردوو بالی سەربازی و مخابەراتی ئێران هاتوون، ئەمەش پەیوەندی بەكاریگەری هەردوو جیهەتی ئێرانەوە هەیە، چونكە هەندێك لەسەركردەكانی ناو یەكێتی نزیكن لە سوپای پاسداران هەندێكیشان نزیكن لە ئیتڵاعاتی ئێرانی بۆیە شاندەكە هەردوو بالەكەی تێدایە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە باڵی ئیتلاعات و باڵی سوپای پاسدارانی ئێران سەركردەكانی ناو یەكێتییان بەسەر خۆیان دابەش كردووە بۆیە هەردوو باڵەكە لەیەك وەڤدا بەشداری چارەسەری دۆخی ناو یەكێتی دەكەن.