هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاى سلێمانى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/09/534254636546.jpg)
ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 7ى11ى2017 له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) وه‌ك پاریزگاى نوێى سلێمانى به واژۆى ( نیچیرڤان بارزانى ) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ركراوه .
به پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك ،ئه‌مڕۆ ئه‌م فه‌رمانه هه‌رێمیه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ى نوسراو بكات بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) وه‌ك پارێزگاى سلێمانى .
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پوستى پارێزگاى سلێمانى وه‌رده‌گرێت ، ئه‌وه‌ش به پێى ڕێكه‌وتنێك كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان واژۆكراوه‌و بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتووبه‌فه‌رمى ده‌ستبه‌كار بێت .