خواردنی كشمیش هۆكاره بۆ پاراستنی ددان له كلۆربوون
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه” که کشمش ئه‌بێته هۆی پاراستنی ددانه‌کان له کلۆربوون و هه‌روه‌ها پاراستنی شه‌ویلاگ له نه‌خۆشیه‌کان.”
به‌پێی دواین پشکنینی پزیشکی ده‌رکه‌وتووه” که کشمش ده‌وڵه‌مه‌نده به جه‌ند ماده‌یه‌کی سود به‌خش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له‌وانه‌ش ” ترشی ئوليانوليك و ئوليانيك و بیتۆلین و ترشی بيتۆلينيك و فورفورال” هه‌ر یه‌ک له‌م مادانه به شێوه‌یه‌کی سروشتی که کشمش دا هه‌ن وه‌ک دژه نه‌خۆشیه‌کی به‌هێز وان و دژایه‌تی نه‌خۆشیه‌کان ده‌که‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌م مادانه رێگر ده‌بن له گه‌شه کردنی به‌کتریاکان به‌تایبه‌تی ترشی ئوليانوليك ئه‌م ترشه وه‌ک دژه به‌کتریایه‌ک وایه‌و رێگری ده‌کات له گه‌شه‌ی به‌کتریاکان که زیان ده‌گه‌ینن به ددانه‌کان به‌تایبه‌تی له کلۆر بونی ددان و ره‌ش بوونی.