کەشوھەوای ئەمڕۆی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕەوشی پێشبینیکراوی کەشوھەوای رۆژی چوارشەممە 8/11/2017 و رۆژی پێنجشەممەی بڵاو کردەوە.

ھەروەک بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران و بارانیش ھەیە.

 

ڕەوشی کەشوھەوای ئەمڕۆ چوارشەممە
کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور : بۆیە پێشبینیمان بۆ 24 کاتژمێری داھاتوو بەم شێوەیە دەبێت
ھەولێر/
کەش/ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت باران بارین لە کاتی جیا جیا دەبێت ,لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان ئاست و ڕێژەی باران زیاتر دەبێت
(خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ زیاد دەکات )
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو/20 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/26 پلەی سیلیزی
خێرای با/ 5- 15 کم
مەودای بینین/ 8-9 کم
ئاراستەی بای تۆمارکراو /باکووری رۆژئاوا
************
سلێمانی/
کەش/ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت بارینی نمە باران لە کاتی جیاجیا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ دەبێت ,لە ھەندێ ناوچە ئەگەری نمە بارانێکی کەم ھەیە
(خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ زیاد دەکات )
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو/16 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/24 پلەی سیلیزی
خێرای با/10-20 کم
مەودای بینین/9-10کم
ئاراستەی بای تۆمارکراو / باکووری رۆژھەلات
*************
دھۆک/
کەش/ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت باران لە تەواوی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری لێزمە باران ھەیە لەگەل ھەورە تریشقە.
(خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ زیاد دەکات )
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو/18 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ 22 پلەی سیلیزی
خێرای با/5-15کم
مەودای بینین/ 8-9 کم
ئاراستەی بای تۆمارکراو / باکووری رۆژھەڵات
کەرکووک/
کەش/ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت ئەگەری کەمێک باران ھەیە لە ھەندێ ناوچە .
(خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ زیاد دەکات )
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو / 16 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو / 28 پلەی سیلیزی
خێرای با / 5-15 کم/س
مەودای بینین / 10کم
ئاراستەی بای تۆمارکراو / باشووری رۆژھەلات

 

 

Back to top button