بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دوو شاری كوردستانی دا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ دوێنێ سێ شه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دوری چه‌ندان كیلۆمه‌تر له‌دوو شارۆچكه‌ی داوه‌و راشیگه‌یاند” كه‌ هیچ زیانێكی نه‌بووه‌.

كه‌شناسی  هه‌رێم له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاند” لە بەروارى 07/11/2017 کاتژمێر 4:59 خولەک بەکاتی هەولێر ، بومەلەرزەیەک بەدوورى 33 کم لە شارۆچکەى دووزخورماتوو وە بەدوورى 40 کم لەشارۆچکەى کفرى وە بەگورى 3 پلە بەپێوەرى رێختەر روویداوە بەقوڵایی 8 کم.

كه‌شناسی  هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و مادی نه‌بووه‌.

Back to top button