تویته‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی بێ وێنه‌ی پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانی كرد

له‌ نوێترین خزمه‌تگوزاری له‌ تۆڕی تویته‌ر، تازه‌ترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی به‌ كارهێنه‌رانی كرد و له‌ ئێستاشدا خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی.

تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) لە تازەترین گۆڕانکاریدا بەسەر سیستەمی بەکارهێنان لە تۆڕەکەدا، ژمارەی سنووردارکردنی نووسینی لە ١٤٠ پیتەوە بۆ ٢٨٠ پیت زیاد کرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خێرای به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌ دوایی بڕیاره‌كه‌وه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌راچو سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ئه‌مخزمه‌تگوزارییه‌ پیشان داوه‌.
لە راگەیەنراوێکی کۆمپانیی تۆری (تویته‌ر) دا هاتووه‌” کە بۆ لەمەودوا بەکارهێنەران بە ٣٥ زمان دەتوانن ٢٨٠ پیت بەکاربهێنن لە یەک نووسینیاندا کە بڵاوی دەکەنەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر ١٤٠ پیت دەنووسرا.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست (ئالیازا رۆسەن) بەڕێوەبەری پێخشستنی بەرهەمی تویتەر،  له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌” لە مانگی 9دا دەستمان کرد بە تاقیکردنەوەی زیاترکردنی کاراکتەری بەکارهاتوو زیاتر لە ١٤٠ پیت، بۆ ئەوەی خەڵک باشتر توانای گوزارشت کردنیان هەبێت. کاتێک ئەمە دەکەین، هەوڵ دەدەین خێرایی و ئازایەتی بپارێزین کە تویتەری گەیاندووە بەم رۆژە”.

Back to top button