نیمار و ریال مه‌درید له گفتوگۆدان بۆ رێككه‌وتن
راپۆرته رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه” كه یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبسهت له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا ئیمزا بكات، و باوكی یاریزانه‌كه‌ش به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راستكردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى) كه‌تالۆنى له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه” كه باوكى نیمار چاوى به‌سه‌رۆكى ریال مه‌درید كه‌تووه‌و گفت و گۆیان كردووه سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى چوونى كوره‌كه‌ى بۆ یاریگاى سانتیاگۆ به‌رنابیۆ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه نیمار به‌هۆى تێك چوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى ئۆناى ئیمرى ده‌یه‌وێت پاریس سان جێرمان جێبهێلێت و چاوه‌روان ده‌كرێت وێستگه‌ى داهاتووى ریال مه‌درید بێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه” كه یانه‌ى ریال مه‌درید نیمار داسێلفا بهجێگرهوهیهكى باشى رۆناڵدۆى ده‌زانێت ، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له ماوه‌ى داهاتو ئه‌م یاریزانه په‌لكێشى یانه‌كه‌ى بكات.