راگەیاندراوێك لە هێزەكانی 70ی یەكێتی
خواكوڕك
فەرماندەكانی یەكەی حەفتای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بریاری خۆیاندا لەمەر ئەو كێشانەی لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپاش راگەیاندنی ناوەندی بریار.
بەپێی راگەیاندراوەكە فەرماندەكانی یەكێتی كە لە رۆژی شەممە 3-9-2016 لە سكرتاریەتی مام جەلال به سەرپەرشتی شێخ جەعفەر، فەرماندەی گشتی هێزەكانی 70 بە ئامادەبوونی مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە كۆبوونەوەیەكی ئهنجامداوه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی هێزەكانی 70 لە كۆبوونەوەكەدا “بەكۆی دەنگ” بڕیاردراوە لەسەر سێ خاڵ، كە لە خاڵی دووەمدا هاتووە “هێزی پێشمەرگەی هێزەكانی 70 لە هیچ ناكۆكی و ملاملانێیەكی ناوخۆیی یەكێتی نابنە لایەن، بەڵكو هێزی فشار دەبن بۆ چەسپاندنی یەكێتی ناو یەكێتی”.
دەقی راگەیێندراوەكە: