گوشارەکانی سەر کەڕوبی سوک دەکرێن.

 
مەهدی کەڕوبی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕەوتی ڕیفۆرم خوازانی ئێران کە لە ساڵی ۲۰۱۱ وە لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر کراوە،دواجار هەندێک لە سزاکانی لەلایەن دادگاوە سوک کران.
 
بە پێی لێدوانی محمدی کوڕی کەڕوبی دوای دەرچونی باوکی لە نەخۆشخانە لە ئێستادا ڕێگا دەدرێت چاوی بە ئەندامانی خێزانەکەی بکەوێت هەرکات بیەوێت،لە هەمان کاتدا دەتوانێت دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە ئەمنیەکان چاوی بە کەسایەتیە سیاسیەکان بکەوێت بەو مەرجەی پێشتر ناوی ئەو کەسایەتیانە بدرێتە دەزگا ئەمنیەکان.
 
دوای ڕابەرایەتی کردنی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ساڵی ۲۰۱۱ ژمارەیەک سەرکردەی ڕەوتی ڕیفۆرم لە ماڵەکەی خۆیاندا دەست بەسەر کران و خۆپیشاندانەکانیش بە ئاگرو ئاسن کۆتاییان پێهێنرا.
 
Back to top button